نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له موجته‌با خامنه‌یی ده‌كات و هیواداری سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێ‌دا بۆ ده‌خوازێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی موجتەبا عەلی خامنەیی كردووه بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ده‌شڵێ، "پیرۆزبایییەکی گەرم ئاڕاستەی جەنابتان و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین، لەم ئەرک و بەرپرسیارەتییە نوێیەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین."
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانه‌یه‌تی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەل و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەکەدا.