پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، سێ تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا کراونی بێ سەرەتا دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووه، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمارکرا کە ئۆتۆمبێلەکەی لێ دزراوە، توانرا لە سێ کاتژمێردا سێ تۆمەتبار لەڕەگەزی مێ دەستگیربکرێن دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبیلە دزراوەکەدا.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، تۆمەتباران لەبەردەم دادوەردا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە بە پێی ماددەی 446 لەیاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراون.