ڕاستەوخۆ

تاران پێشنیازی سازشی دوای جەنگ بۆ هێزه‌ كوردییه‌كان دەکات

reset font size increase font size

ئاژانسی ئامارگی، لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، حکومەتی ئێران لە هەوڵێکی چڕدایە بۆ دوورخستنەوەی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شەڕ و پێشنیازی "سازشی دوای جەنگ"ی کردووە، بەڵام تا ئێستا هێزە کوردییەکان وەڵامیان نەداوەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی ئامارگی، پلەدارانی سوپای پاسداران لە شاره‌كانی سنە و کرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پشتڕاستیان کردووەتەوە، هێرشەکان زیانی قورسییان بە بنکە سەربازییەکان گەیاندووە و ڕێکخستنی یەکە جەنگییەکانیانی تێکداوە.

ئه‌وه‌شهاتووه‌ هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێیانوایە، کورد نابێت لە نێوان هاندانەکانی ئەمریکا و هەڕەشەکانی ئێران بکرێتە قوربانیی و داوای گەرەنتی پاراستنی ئاسمانی دەکەن، پێش ئەوەی هێزی چەکداریی ڕەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بکرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، بابا شێخ حوسێنی، سکرتێری گشتیی سازمانی خەبات ئامادەیی هێزە کوردییەکان، بۆ جوڵەی چەکداریی، لە ئەگەری لاوازبوونی حکومەت ئاشکراکردووە، بەڵام پژاک رایگەیاندووە، بەبێ گەرەنتیی و کۆنتڕۆڵی ئاسمان، هەر ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن کوردەوە، کۆمەڵکوژیی لێدەکەوێتەوە.

ئه‌وه‌شهاتووه‌، هێزەکانی سوپای پاسداران، دوای ئەوەی بنکە و ناوەندەکانیان کرایە ئامانجی هێرشەکان، چیتر لە شوێنێکی تایبەتدا نامێنن و بە شێوەی گەڕۆک چاودێری سنوورەکان دەکەن، هەروەها بە خەڵکی مەده‌نیی لە سنوورەکانیان راگەیاندووە، ئەوان ناتوانن بیانپارێزن و پێویستە لە سنوورەکان دوور بکەونەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.