بەگوێرەی ئاژانسی هاوار، دوای دوو ڕۆژ لە گەڕان بە دوای تەرمی محەمەد ئیسماعیلی تەمەن 14 ساڵان سەرئەنجام تەرمەکە لە گەڕەکی "مەردییان"ـى نزیک ڕووباری خابور دۆزرایەوە.
ڕۆژی هەینی دوو منداڵ بەناوەکانی محەمەد ئیسماعیل و عەلی ئەحمەد بۆ مەلەکردن چووبوون ڕووباری خابورو کەوتنە ناو ئاو، تیمەکانی فریاگوزاری حەسەکە ڕایانگەیاند، توانیوایانە عەلی ئەحمەد لە خنکان ڕزگار بکەن، بەڵام پێشبینی دەکەن محەمەد ئیسماعیل خنکا بێت و هەر بۆ ئەم مەبەستەش دوو ڕۆژ بوو تیمەکانی بەرگری شارستانی بەدوای تەرمی ئەم مێر منداڵەدا دەگەڕان و سەرئەنجام تیمەکان توانیویانە ئەمڕۆ تەرمەکە بدۆزنەوە.
پێشتر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و بەرپرسی بەشی کارەساتە سروشتییەکانی پارێزگای حەسەکە لەشوێنی ڕووداوەکە ئامادەبوون و ڕایانگەیاندبوو بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان تا دۆزینەوەی تەرمی محەمەد.