کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی باران بارین دەستپێدەکاتەوە کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت .
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە پاشنیوەڕۆ ئەگەری باران بارین و لەگەڵ هەورە بروسکە هەیە و لە بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان ئەگەری باران بارین بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری کورت خایەن هەیە .
دەربارەی کەشی سبەی دەڵێن، کاریگەری کەشە باراناوییەکە تاوەکو بەرەبەیانی ڕۆژی دوشەممە بەردەوامی دەبێت، زۆربەی کاتیش لە کاتی باران هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت.