کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە هەندێ ناوچە نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان کەمێک بەفر دەبارێت و لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەری بارینى تاوە باران هەیە، لەبارەى کەشى سبەى دەڵێن، لەکاتەکانی پاشنیوەڕۆ ئەگەری بارینى تەرزە هەیە کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت بەتایبەت لە هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و گەرمیان .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتەکانى ئێوارەى سبەى کەش بەگشتی جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان بە ئاڕاستەى ساماڵ دەگۆڕێت.