ئه‌ندامێكی ئەنجومەنی کۆمیسۆنی نیشتمانیی ئێران ڕایگه‌یاند، كاتی ئه‌وه هاتووه وڵاته‌كه‌ی له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم بكشێته‌وه.
عه‌لائه‌دین بروجێردی، ئه‌ندامێكی ئەنجومەنی کۆمیسۆنی نیشتمانیی ئێران، به ته‌له‌فزیۆنی فه‌رومیی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا، ئەندامێتی ئێران له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم، واتایه‌كی نه‌ماوه و كاتی كشانه‌وه هاتووه.
عه‌لائه‌دین بروجێردی، باسی له‌وه‌ش كردووه، پەرلەمانی ئێران گفتوگۆ لەسەر کشانەوه له ئاژانسه‌كه ده‌كات و لەمەودوا وەزیری دەرەوە، هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئاژانسەکەدا نامێنێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئەنجومەنی کۆمیسۆنی نیشتمانیی ئێران، ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم به به‌رپرسیار له هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌زانێت و ده‌ڵێت، هیچ هەڵوێستێكی نه‌بووه، له كاتێكدا ئێران ئه‌ندامه له ئاژانسه‌كه.
گوتوشیه‌تی "ڕافایل گرۆسی، سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، پشتگیریی له هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران ده‌كات".
عه‌لائه‌دین بروجێردی، باسی له‌وه‌ش كردووه، وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز به دوای به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه نییه، به‌ڵام چیتر ناتوانن له لایه‌ك پابه‌ندی یاساكانی ئاژانسه‌كه‌بن و له لایه‌كی دیكه‌وه بۆردومان بكرێن.