ڕاستەوخۆ

بۆچی وڵاتانی کەنداو وەڵامی سەربازیی ئێران نادەنەوە؟

پسپۆڕانی سەربازی ئاشکرای دەکەن کە نەبوونی قووڵایی ستراتیژی و ترسی هەڵگیرسانی جەنگێکی کراوە، وڵاتانی کەنداوی ناچار کردووە لە بەرامبەر هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێراندا پەیڕەوی سیاسەتی "دانبەخۆداگرتنی ستراتیژی" بکەن و وەڵامی سەربازیی ڕاستەوخۆ نەدەنەوە.

reset font size increase font size

پسپۆڕانی سەربازی ئاشکرای دەکەن کە نەبوونی قووڵایی ستراتیژی و ترسی هەڵگیرسانی جەنگێکی هەمەلایەنە، وڵاتانی کەنداوی ناچار کردووە لە بەرامبەر هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێراندا پەیڕەوی لە سیاسەتی "سەبری ستراتیژی" بکەن و وەڵامی سەربازیی ڕاستەوخۆ نەدەنەوە.

پاشەکشەی وڵاتانی کەنداو لە وەڵامدانەوەی سەربازی لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کوێت، بەحرەین، قەتەر، عومان و ئیمارات زیادیان کردووە. ئەم گرژییانەش دوای ئەوە هاتن کە مۆدێرانی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران بەرەو داڕمان چوو، و سوپای پاسدارانی ئێرانیش بە بیانووی هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، دەستی بە ئامانجگرتنی وڵاتانی کەنداو کردەوە.

سەعید حەجەری، عەمید لە سوپای عومان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە کە  لە توانای هێرشبەریی وڵاتانی کەنداودا هەیە و توانای بەرگەگرتنی کردنی چەک و  جبەخانەی ئێرانیان بەبێ پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ئەمریکا نییە، بۆیە هێزی بەرپەرچدانەوەی ئێستای کەنداو "بەرپەرچدانەوەیەکی خواستراوە نەک خودی".

لەلایەکی دیکەوە، فەیسەڵ حەمەد، پسپۆڕی سەربازیی سعوودی ئاماژەی بەوە کردووە کە بژاردەکانی کەنداو لە ئێستادا تەنیا لە چوارچێوەی بەرگریی چالاک و هاوکاریی سیبرانیدا دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی ناوچەکە نەزڕێت بۆ ناو شەڕێکی گشتگیر. هاوکات سەرچاوە میدیاییەکان ئاشکرایان کردووە کە هەوڵەکانی ئیمارات بۆ ڕازیکردنی سعوودیە و قەتەر بە مەبەستی وەڵامدانەوەی سەربازیی هاوبەش، بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی گشتی سەرکەوتوو نەبووە.

جێی ئاماژەیە، بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆنگرێسی ئەمریکا، ئێران لە ماوەی نێوان شوبات و مایسی ڕابردوودا زیاتر لە ٦،٧٠٠ موشەک و درۆنی ئاراستەی ناوچەکە کردووە کە نیوەیان پشکی ئیمارات بووە، ئەمەش وڵاتانی کەنداوی هێناوەتە سەر ئەو باوەڕەی کە بیر لە دروستکردنی "ناتۆیەکی کەنداوی" بە سەرکردایەتی سعوودیە بکەنەوە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان