بەهۆی بڕینەوەی داری دارستانە سرووشتییەکان، مەترسیی لەسەر ژینگە و سەوزایی سنوری سۆران دروستبووە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارهكه دەڵێت، ئەو ڕێگایانە دەگرن کە هاوڵاتیان بۆ بڕین و هێنانەوەی دارەکان بەکاریان دەهێنن.
ڕێکخراوێکی ژینگەییش دەڵێت، بڕینەوەی دار مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ژینگە و سەوزایی لە هەرێمی کوردستان.