کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز دەبێتەوە و ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت.
کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ وپەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە تایبەتر لە پارێزگای دهۆک.
دەربارەی کەشی سبەینێ دەڵێت، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە و ئاسمان پەڵەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێ بۆ نیمچە هەور و لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت.