ڕاستەوخۆ

ڕووسیا: ئەمریکا ئامادەکارى دەکات بۆ ئەنجامدانى هێرشى سەربازى بۆسەر ئێران

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا بڵاویکردەوە، ئەمریکا ئەنجامدانى دانوستان دەکاتە بیانوو بە مەبەستى خۆ ئامادەکردن بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى سەربازى زەمینى بۆسەر ئێران.

 لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، لە ئێستادا ئەمریکا ژمارەى سەربازەکانى خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات، بە تایبەتی لە یەکەکانی فیرقەی 82ـى هێزى ئاسمانى و هەروەها هێزە دەریاییەکانى.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزێکى سەربازى ئەمریکا کە ژمارەیان دوو هەزار و 500 کەسە کەوتونەتەڕێ بە مەبەستى ئەوەى لەسەر کەشتى یو ئێس ئێس جێگیر بکرێن و پێشبینى دەکرێت، تا کۆتایی ڕۆژانى ئاگربەستەکە بگەنە ناوچەکە.

باسلەوەشکراوە، ئێران توانای سەربازی زۆرى هەیە و هەروەها هاوڵاتیانیش پاڵپشتى حکومەت دەکەن .

لەوبارەوە ڤلادیمێر پۆپۆڤ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانى ڕووسیا ڕایگەیاندووە: ئێران دەتوانێت هەوڵی تێکشکاندانى کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی جۆرج بوش بدات، چونکە موشەکەکانى ئێران زۆر بەهێزن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.