ڕاستەوخۆ

ئەمریکا و بەریتانیا سزاکانیان بۆ سەر کەرتی فڕۆکەوانی و ئابووریی ئێران توندتر دەکەنەوە

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی بەردەوامیی فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر 27 کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێرانی و دەیان کەسایەتی و دامەزراوەی پەیوەندیداردا سەپاند.

هاوکات شانشینی یەکگرتووی بەریتانیاش ڕەشنووسێکی نوێی بۆ توندکردنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران پێشکەشی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، 36 کەس و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە بواری فڕۆکەوانیی ئێران خراونەتە لیستی ڕەشەوە، لەوانەش کۆمپانیا سەرەکییەکانی وەک (ئێران ئەیرتور، ئاسمان، قەشم ئەیر، کیش ئەیر، زاگرۆس، سێپێهران و وارەش)؛ ئەمەش بە تۆمەتی تێوەگلان لە گواستنەوەی نایاسایی فڕۆکە و کەرەستەی ئەمریکی.

لە لایەکی دیکەوە، حکومەتی بەریتانیا ڕەشنووسی یاسایەکی نوێی ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە، ئامانج لێی سەپاندنی سنووردارێتیی زیاترە بەسەر کەرتی بازرگانی، دارایی و کەشتیوانیی ئێراندا. لە پەرلەمان پڕۆژەکە پەسەند بکات، هاتنی سەرجەم فڕۆکەکانی ئێران بۆ ئاسمانی بەریتانیا (جگە لە حاڵەتی زۆر تایبەت) بە تەواوی قەدەغە دەکرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.