وەزیری بەرگریی پاکستان ڕایگەیاند، هەر هێرشێک بۆسەر وڵاتانی پەیمانی بەرگریی مەکە،وەک هێرش بۆ سەر هەموو ئەندامەکان دادەنرێت و دەتوانێت پەیمانی بەرگریی هاوبەش چالاک بکات.
لە پەیامێکیدا، خاجە ئاسیف، وەزیری بەرگریی پاکستان دەڵێت، ئەگەر هێرش بۆ سەر سعوودیە ئەنجام بدرێت، پەیمانی هاوبەش کە لە نێوان پاکستان، سعوودیە و تورکیاوە واژۆ کراوە دەتوانێت چالاک بکرێت.
دەشڵێ، نابێت هیچ ناڕوونییەک سەبارەت بە پەیمانەکە هەبێت و هێرش بۆ سەر یەکێک لە سێ وڵاتەکە، بە هێرش بۆ سەر هەموویان دادەنرێت.
ئەم هۆشدارییەی پاکستان دوای ئەوە دێت کە حوسییەکان چەند هێرشێکی مووشەکی و درۆنییان بۆ سەر شار و ژێرخانی ئابووری و وزەی سعوودیە ئەنجام دا و بەو هۆیەوە لانیکەم ٧٣ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.