سكرتێری گشتیی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به "ناتۆ" ڕایگه‌یاند، ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵاتان و نابێت ده‌ستی بگات به چه‌كی ئه‌تۆمی.
مارك ڕوته، سكرتێری ناتۆ له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێران موچهكی بالیستیكی هه‌بووه و نابێت ڕێگه بدرێت توانا موشه‌كییه‌كانی په‌ره‌پێبدات.
گوتیشی، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه توانا موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران سنوردار كراوه.
باسی له‌وه‌ش كرد، له ئێستادا 30 ده‌وڵه‌ت تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به كراوه‌یی بهێڵنه‌وه و جه‌نگ كاریگه‌ریی نه‌بێت له‌سه‌ر ئابوریی جیهان.
له باره‌ی جه‌نگی ڕوسیا و ئۆكرانیاشه‌وه، سكرتێری ناتۆ جه‌ختی له پاڵپشتیكردنی كیێڤ دژی مۆسكۆ كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ڕوسیا هه‌وڵیداوه سنوری ئاسمانیی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ببه‌زێنێت، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك و ئێستا له هه‌موو كات به‌هێزترن و به‌رگریی له ئه‌ندامه‌كانیان ده‌كه‌ن.