شی جینپینگ، سەرۆککۆماری چین، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئێران و ئەمریکا بە زووترین کات کێشە و جیاوازییەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە چارەسەر بکەن.
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی (شینهوا)، لە دیدارەکەدا شی جینپینگ جەختی لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و واشنتۆن کردەوە و ڕایگەیاند کە چین و ئەمریکا وەک خاوەنی دوو ئابووریی گەورەی جیهان، لە هاوکاریی دوولایەنە سوودمەند دەبن و بەپێچەوانەوە زیانی گەورە دەکەن.
سەرۆککۆماری چین ئاماژەی بەوەش دا کە ڕکابەری لەنێوان هەردوو وڵاتدا ڕاستییەکە و نابێت پشتگوێ بخرێت، بەڵام دەبێت ڕکابەرییەکە تەندروست بێت و لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا بمێنێتەوە، و دەبێت ڕێگە لە هەرگونه شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە نێوانشاندا بگیرێت بۆ ئەوەی ڕێگایەکی گونجاو بۆ ژیانی هاوبەش لە جیهاندا بدۆزرێتەوە.
لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، شی جینپینگ باسی لە دۆخی ناوچەکە کرد و داوای کرد کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە زووترین کات لە ڕێگەی دیپلۆماسی و گفتوگۆوە کۆتاییان پێ بهێنرێت.