ڕاستەوخۆ

ترەمپ: کات لە بەرژەوەندیی ئێمەدایە و گەمارۆکان تا واژۆکردنی ڕێککەوتن بەردەوام دەبن

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، داوای لە نوێنەرە دیپلۆماسییەکانی کردووە پەلە نەکەن لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، چونکە بە بڕوای ئەو کات لە بەرژەوەندیی ئەمریکادایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ترامپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیاڵ میدیای تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی: "گەمارۆکان بە هەموو هێزی خۆیانەوە بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنەکە دەگاتە ئەنجام و واژۆ دەکرێت. پێویستە هەردوولا کاتی تەواو وەربگرن بۆ ئەوەی کارەکە بە دروستی ئەنجام بدەن".

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ بوارێک بۆ هەڵەکردن نییە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران بەرەو پیشەییبوونێکی زیاتر هەنگاو دەنێت.

هاوکات، بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی ترەمپ بە ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ی ڕاگەیاندووە، چاوەڕوان ناکرێت ڕێککەوتنەکە ئەمڕۆ واژۆ بکرێت، چونکە هێشتا هەندێک وردەکاریی تەکنیکی و داڕشتنی دەستەواژە گرنگەکان ماون، پێویستیان بە ئاڵوگۆڕی بیروڕا هەیە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی زانیارییەکانی ئەوان، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لەسەر هێڵە گشتییەکانی ڕێککەوتنەکە ڕازی بووە، بەڵام گۆڕینی بۆ ڕێککەوتنێکی کۆتایی ڕەنگە چەند ڕۆژێکی دیکەی پێ بچێت.

لە لایەکی دیکەوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نیودەلهیی پایتەختی هیندستانەوە ڕایگەیاند، پێشکەوتنی گەورە لە دانوستانەکاندا بەدەست هاتووە، لەوانەش ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەی تەواوەتیی گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکاندا.

مارکۆ ڕوبیۆ ئاماژەی بە ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەواڵی خۆش لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا کرد و گوتی: "پێموایە دواتر دەنگوباسی زیاتر دەبیستن و وردەکارییەکان بۆ سەرۆک ترامپ جێدەهێڵم تا ڕایان بگەیەنێت".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.