ڕاستەوخۆ

ناوەڕۆکى پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەى نێوان پوتین و ئەردۆغان ئاشکراکرا

reset font size increase font size

کۆشکى سەرۆکایەتى ڕوسیا- کریملین بڵاویکردەوە، بە دەستپێشخەری لایەنی تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان ڤلادیمیر پوتین، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدرا و تێیدا گفتوگۆ لەبارەى چەند پرسێک کرا.

ئاماژە بەوەکراوە، هەردوولا سەبارەت بە پەرەسەندنی ململانێی سەربازی و سیاسیەکان لە ناوچەکەدا گفتوگۆیان کرد و ڕایانگەیاند: کاریگەرى چالاکییە سەربازییەکان لەسەر جیهان، لە بواری وزە و بازرگانی و لۆجستیشەوە زیاتربووە و لێکەوتەى نەرێنى هەبووە.

دەشڵێن، هەردوولا پێیان وابووە دەبێت سەرۆکى وڵاتانى جیهان هەڵوێستی هاوبەشی خۆیان لەسەر پێویستی ڕاگەیاندنى ئاگربەست خێراتر بکەن بە مەبەستى هێنانە کایەى پرۆسەى ئاشتى .

ئەوەشخراوەتەڕوو، ڤلادیمێر پوتین سوپاسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی کرد لەبارەى ئاسانکاری بۆ پرۆسەی دانوستان لەبارەى ئۆکرانیاوە هەروەها بوونى هەماهەنگى بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەمەلایەنە لە ناوچەی دەریای ڕەشدا .

باسلەوەشکراوە، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەى ڕێگاکانی فراوانکردنی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوانیان کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.