ڕاستەوخۆ

ململانێی ترامپ و بەرپرسانی نیو مەکسیکۆ لەسەر گۆڕینی ناوی ویلایەتەکە دەستیپێکرد

reset font size increase font size

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی کردووە ناوی ویلایەتی "نیو مەکسیکۆ" بگۆڕدرێت بۆ "نیو ئەمریکا"، ئەمەش ڕەخنە و کاردانەوەی توندی لەلایەن بەرپرسانی ئەو ویلایەتەوە لێکەوتووەتەوە.

ئەم پێشنیازەی ترامپ بەشێکە لە هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی ناوی ئەو شوێنە جوگرافیایانەی ئەمریکا کە ناوی بیانییان پێوەیە، وەک کەنداوی مەکسیکۆ و دەریاچەی ئۆنتاریۆ. بەپێی دەستوور، سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتی تاکلایەنەی نییە ناوی هیچ ویلایەتێک بگۆڕێت، چونکە گۆڕینی ناوەکە پێویستی بە هەموارکردنەوەی دەستووری ناوخۆیی ویلایەتەکەیە.

لە بەرامبەردا، میشێل لوجان گریشام، پارێزگاری نیو مەکسیکۆ و سیناتۆرەکانی ویلایەتەکە بە توندی وەڵامی ترامپیان دایەوە. پارێزگارەکە ڕایگەیاند، ناوی ویلایەتەکەیان جێی دانوستان نییە و تۆمەتباری کرد بەوەی دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم بابەتانەوە سەرنجی هاوڵاتییان لە قەیرانی ئابووری، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و ئاڵۆزییەکانی جەنگی ئێران لابدات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.