ڕاستەوخۆ

پوتین داوای کۆبوونەوەی لە ئێپستین کردووه‌

reset font size increase font size

هاوشێوه‌ی به‌شێك له‌ به‌رپرس و سه‌رۆكی وڵاتان، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیاش چه‌ندجارێك ناوی له‌ دۆسیه‌كانی جێفری ئێپستیندا هاتووه‌.

بەگوێرەی هەواڵێکی فرانس 24 کە لە بەڵگەنامەکەکانی وەزارەتی دادی ئەمریکا وەریگرتووە چەندینجار ناوی پوتینیش هێنراوە.

یەکەم بەڵگەنامە، کە ناوی پوتنی تێدا هێنراوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2013 کاتێک ئێپستین ئیمێڵیک بۆ ئیهود باراک، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی ئیسرائیل دەنێرێت و دەڵێ، پوتن داوای کردووە بیبینم لە سانت پیترسبۆرگ لە کاتێدا کۆنفرانسە ئابوورییەکەی بەڕێوەدەچیت، بەڵام من پێم گوتووە نا.

دواتر لە مانگی ساڵی 2014 ئێپستین بە ئیمێڵێک داوای لە تۆربۆرن یاگلاند، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری نەوریج و سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئەوروپا کردووە 'با دیدارێک لەگەڵ پوتن رێکبخەین'.

جارێکی دیکە لە ساڵی 2015 و 2018 ئێپستین بە ئیمەیڵ داوای لە سەرۆکوەزیرانی پێشووتری نەوریج کردووەتەوە دیدارێکی لەگەڵ سەرۆکی روسیا بۆ رێکبخات.

بەگوێرەی ئەو چەند سەرچاوەیه‌، کە قسەیان بۆ ئاژانسی فرانس 24 کردووە، ئێپستین و هاوسەرەکەی چەندجارێک سەردانی روسیایان کردووە، بەڵام هیچ جارێک چاوی بە پوتن نەکەتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.