ڕاستەوخۆ

شەڕ لەنێوان پاکستان و ئەفغانستان سەریهەڵدایەوە

reset font size increase font size

حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکەی چەند رۆژی رابردووی پاکستان هێرشمان کردەسەر سەربازانی پاکستان لەسەر سنوور.

زەبیحوڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، پاکستان بۆردومانی کابوڵ، قەندەهار و بەکتیای کردووە.

هەرچەندە لایەنه‌ فەرمییەکانی ئەفغانستان هیچ ئامارێکی فەرمی قوربانیانی شەڕەکەیان بڵاونەکردووە، بەڵام حکومەتی پاکستان دەڵێ، 133 چەکداری تاڵیبان کوژران و زیاتر لە 200 سەربازی دیکەشیان برینداربوون، زیاتر لە 30 بنکەی تاڵیبانیش لەناوبراون یان دەستیان بەسەردا گیراوە.

دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشەکە، شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان رایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە توانایاندایە وەڵامی هەر هێرشێکی دوژمنکارانە بداتەوە.

دەشڵێ، ئارامی ئێمەش سنووری هەیە و ئێمە لە شەڕێکی رووبەڕووداین لەگەڵ ئەفغانستان.

لەبارەی ژمارەی قوربانییەکانیش ئاتوڵا تەرار لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، دوو سەربازمان کوژران و سێ دیکەش بریندار بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.