ڕاستەوخۆ

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ڕۆژانی داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن بۆ ئێران

reset font size increase font size

وەزیری جەنگی ئەمریکا ده‌ڵێت، مەرجەکانی خۆمان سەپاند و ڕۆژانی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆیە لە هەمووکات زیاتر لە سەرکەوتن نزیکین. 

پیت هێگسه‌س وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، دانوستانەکان لە ئێران ڕاستەقینەن و جددین ئەمەش ئامانجی سەرەکی ئه‌وانه‌ و ئێران ناچارە بگاتە ڕێککەوتن و دەبێت سەرکردە نوێیەکانی ئێران ژیربن ڕێککەوتن بکەن.

گوتیشی، گۆڕانکاری لە ڕژێمی ئێراندا ڕوویداوە لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەکانی کەمبووەته‌وە و زیانێکی زۆری پێگەیشتووە، توانا سەربازییەکانیشی لە دابەزیندان .

جەختی لەوەشکردەوە، لە ٪99ی خەڵکی ئێران بێ ئنتەرنێتن.

دەربارەی گەرووی هورمز هێگسه‌س گوتی، ئامانجمانە سەرکەوتن بەدەستبهێنرێت، بەڵام ئەمە تەنها پەیوەندی بە ئەمریکاوه‌ نیە، بەڵکو دەبێت وڵاتانی دیکەش هەڵوێستیان هەبێت.

هاوکات، هەر لە کۆنفرانسەکەدا  دان کەین سوپاسالاری ئەمریکا گوتی، تا ئێستا زیاتر لە 11 هەزار ئامانجمان لە ئێران بۆردوومانکردووە، 150 کەشتی جەنگی ئێرانمان لەناوبردووە و لە دەریادا ئێمە باڵادەستین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.