سوپاسالاری ئه‌مریكا ده‌ڵێت، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت و هێزی زیاتریش ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پیت هیگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، دان كه‌ین سوپاسالاری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به هۆی ئاماده‌یی زۆر باشییان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان و گرتنه‌به‌ری پلانی تۆكمه و ورد و نهێنی، ده‌ستوبرد بوون له لێدان و خاپوركردنی ئامانجه‌كانیان.
گوتیشی، ئێستا ئه‌وان باڵا ده‌ستن له ئاسمانی ئێران‌دا.
سوپاسالاری ئه‌مریكا ده‌شڵێت، به‌هۆی سیستمی پاتریۆت كه سیستمێكی به‌هێزی به‌رگریی ئاسمانییه، سه‌دان موشه‌كی بالیستیی ئێرانیان تێكشاندووه و توانیویانه زیانه‌كانی هێرشه درۆنیی و موشه‌كییه‌كانی ئێران كه‌مبكرێنه‌وه.