ڕاستەوخۆ

روسیا باڵیۆزی تورکیا بانگهێشت دەکات

reset font size increase font size

لە دوای هەڵکشانی ئاستی هێرشەکان لە ناوچەی دەریای ڕەش و زیادبوونی هەوڵەکان بۆ بەئامانجگرتنی هێڵە ستراتیژییەکانی بۆری وزە، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بە فەرمی باڵیۆزی تورکیای لە مۆسکۆ بانگهێشتکرد.

ڕوسیا داوای لە ئەنقەرە کردووە هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە و ڕوون سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا پیشان بدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە ساردییەکی بەرچاو لە ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەدی دەکرێت.

ئەم گرژییەی نێوان ڕوسیا و تورکیا، مەترسی گەورە بۆ سەر ئاسایشی وزەی ئەوروپا دروست دەکات، چونکە هێڵەکانی وەک (تورکستریم) ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە گواستنەوەی گازی سروشتی تورکیا کە لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیاوە هەوڵیداوە هاوسەنگییەک لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بپارێزێت، ئێستا لەژێر فشارێکی قورسدایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.