ڕاستەوخۆ

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورە و گرنگە بۆ ئاشتیی لە جیهاندا

reset font size increase font size

لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، نابێت ئێران خاوەن چەکی ئەتۆمی بێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورە و گرنگە بۆ ئاشتی لە جیهاندا.

پێت هێگسێس، وەزیری جەنگیی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەستهێناوە و ئێران بە تەواوی شکستی هێناوە و بەشێک لە سەرکردەکانیشیان لە ناوبران.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران سەکۆ موشەکییەکانی تێکشکێندراوە و جارێکی دیکە ناتوانێت موشەک و سەکۆ موشەکییەکانی بونیاد بنێتەوە، گوتیشی، تەنیا کەمتر لە 10%ـی سوپای وڵاتەکەی تواناکانی خۆی لە جەنگی دژ بە ئێران بەکارهێناوە.

دەربارەی بوونی چەکی ئەتۆمیش ئاشکرایکرد، نابێت ئێران خاوەن چەکی ئەتۆمیی بێت و ترەمپ، ئەم بابەتەی یەکلا کردووەتەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، ژێرخانی سەربازیی ئێرانیان بە تەواوی تێکشکاندووە و ئێران هێزی دەریایی نەماوە.

هەر لە کۆنفرانسەکەدا، جەنەراڵ دان کەین، سوپا سالاری ئەمریكا ڕایگەیاند، پێشوازی لە ئاگربەست دەکەن، تاوەکو دوو هەفتەی داهاتووش چاودێریی دۆخەکە دەکەن و توانیوویانە لە  80%ـی توانای سەربازیی ئێران لە ناو بەرن و لە جەنگەکەشدا 13 سەربازیان کوژراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.