ڕاستەوخۆ

ژاپۆن: هیچ کەشتییەکی جەنگی نانێرینە گەرووی هورمز

reset font size increase font size

سانائێ تاکایچی سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ بەرنامەیەکیان بۆ ڕەوانەکردنی کەشتیی جەنگی بۆ گەرووی هورمز نییە. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، تا ئێستا هیچ داوایەکیان لە ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە، کە باس لە ناردنی کەشتیی جەنگی بۆ گەرووەکە بکات.

تاکایچی گوتیشی، ئەوان چەندین گفتۆگۆیان لەم بوارەدا هەبووە و لە چوارچێوەی یاسا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەیاندا دەیانەوێت چەند ڕێکارێک لەبەرانبەر هەڕەشەکان و پاراستنی کەشتییەکانیان لە ناوچەکەدا ئەنجام بدەن.

سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، چاوەڕێی بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان نابن و لەپێناو پاراستنی ئابووریی وڵاتەکەیان، ڕاستەوخۆ خۆیان دەستبەکار دەبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.