ڕۆژنامەی وۆل ستریت ژۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی کۆشکی سپییەوە بڵاوی کردەوە، چین لە ڕێگەی پێدانی وێنەی مانگی دەستکردەوە یارمەتیی ئێرانی داوە بۆ ئەنجامدانی هێرشەسەربازییەکان بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەکە، ئێران پێش ئەنجامدانی هێرشێک لە مانگی تەممووزدا بۆ سەر ئوردن — کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی — وێنەی مانگی دەستکردی لە چینەوە وەرگرتووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا چەندین جار هۆشدارییان بە لایەنی چینی دابوو لەسەر هاوکاریکردنی تاران لەو بوارەدا.
بەرپرسانی ئەمریکی پێیانوایە ئێران لە ڕێگەی ئەو زانیارییە مانگە دەستکردانەوە توانیوێتی بە شێوەیەکی زۆر ورد پێگە و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دیاری بکات و بکاتە ئامانج.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئیدارەی ترەمپ هەوڵ دەدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەقینە لەگەڵ پەکین دوور بکەوێتەوە، چونکە پاراستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ چین و بە تایبەت لەگەڵ سەرۆک شی جینپینگ، گرنگییەکی تایبەتی بۆ دۆناڵد ترەمپ هەیە.