دوای درێژکردنەی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوت و زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی نیسانی 2026، نرخی نەوتی برێنت 21 سەنت دابەزی و بە 98 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی نەوتی سوکی تەکساسیش 28 سەنت دابەزی و بە 89 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی سێشەممە هەردوو نرخی نەوتی برێنت و نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش بەڕێژەی 3٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینی.
دەربارەی زێڕیش، ئەمڕۆ نرخەکەی دابەزی، لە دوای کردنەوەی بازاڕەکان لە چوار هەزار و 800 دۆلارەوە دابەزیوە بۆ چوار ههزار و 754 دۆلار، بەهێزبوونی بەهای دۆلار هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕە لە بازاڕەکاندا.