وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند، پشتیوانیی لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکەن و دەرفەتێکی مێژووییە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادان.
ماریا مالـمەر، وەزیری دەرەوەی سوید لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد،ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هەنگاوێکی ئەرێنییە و پێویستە پرۆسەکە بە ڕێگەی ئاشتییانە بەردەوام بێت.
گوتیشی، لە نزیکەوە هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتە سیاسییەکانی تورکیا دەکەن و سەربەخۆیی دادوەری مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتیی ئەوروپادا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کار دەکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بەرەو ئاراستەیەکی ئەرێنی بڕوات و بەردەوامبێت.