سەرۆککۆماری قوبرسی باشوور نیکۆس کریستۆدۆلیدیس، لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاخافتی و سەرنجی ڕاکێشا سەر چارەسەرکردنی پرسەکە.
کریستۆدۆلیدیس لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند کە بنەمای چارەسەری، فیدراسیۆنێکی دوو لایەنە و دوو کۆمەڵگەیییە لەسەر بنەمای یەکسانیی سیاسی، و گوتی کە ئامادەن لەو شوێنەی لە ساڵی 2017 دانوستانەکان وەستابوون، دووبارە دەست پێ بکەنەوە.
کریستۆدۆلیدیس وەڵامی وتارەکەی سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی دایەوە و تورکیای بە "دووڕوویی" بەرامبەر بە یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمەتبار کرد.
کریستۆدۆلیدیس ئامادەیی تورکیای لە دوورگەکەدا بە "داگیرکاری" ناوبرا کرد و داوای لە ئەردۆگان کرد کە لەسەر بنەمای بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەکان.