ڕاستەوخۆ

ئیسرائیل دانی نا بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لە لایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە

reset font size increase font size

حکومەتی ئیسرائیل بە فەرمی دانی نا بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان کە لە سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەمدا لە لایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە ئەنجامدرا؛ ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانیش ئەم هەنگاوە وەک ئاماژەیەک بۆ گەیشتنی گرژییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب بە لووتکە دەبینن.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڕیارەکەی بە "مێژوویی" وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە کە حکومەتی ئیسرائیل بە کۆی دەنگ لەگەڵ پێشنیارەکەی گیدۆر سان، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە هاوڕا بووە بۆ ناساندنی ئەو ڕووداوە وەک کۆمەڵکوژی.

بڕیارەکە دوای ئەم پەسندکردنەی حکومەت، ڕەوانەی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنیست) دەکرێت تاوەکو دەنگی لەسەر بدرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تەلئەبیب ئەم بڕیارەی وەک کارتێکی فشار دژی حکومەتی تورکیا بەکارهێناوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە رووبەڕووی داڕمانێکی گەورە بوونەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.