ڕاستەوخۆ

ڕوسیا: هێرشەکان بۆسەر ئێران زیانى بە ئابووری جیهان گەیاندووە

reset font size increase font size

 دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژى کۆشکى سەرۆکایەتى ڕوسیا ڕایگەیاند: هێرشەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران کاریگەریی گەورەى لەسەر ئابووری جیهان دەبێت .

پیسکۆڤ دەشڵێت: ئێستا دەرئەنجامە زۆر مەترسیدارەکانى ئەم شەڕە دەبینین و پێم وایە گرژییەکان درێژەى دەبێت .

باسیلەوەشکردووە: بەهۆی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی سووتەمەنی لە سەرانسەری جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

ئەوەشیخستەڕوو: لە سەرەتای شەڕەوە نرخی گازوایل لە فلیپین بە ڕێژەی 81.6%، لە نەیجیریا 78.3%، لە مالیزیا 57.9%، لە ئەمەریکا 41.2% و لە ئەڵمانیا 30.9% بەرزبووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.