ئاژانسی هەرانا بڵاویكردهوه، لە 24 کاتژمێری ڕابردودا 24 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوەو 88 کەسی دیكهش برینداربوون.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا فڕۆکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 21 پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم 701 هێرشیان بۆ سەر 29 بنکەی سەربازی سوپای پاسداران، هێزەکانی بەسیجی ئێران، بنکەی پۆلیس، بنکەی سوتەمەنی و ئەتۆمی ئەنجامداوه.
دەشڵێت، زۆربەی هێرشەکان لە پارێزگاکانی ئەسفەهان، تەورێز، خوراسانی ڕەزەوی، یەزد، زەنجان، ئەلبورز و تاران ئەنجامداروان و بههۆیانهوه 24 هاوڵاتی له ئێران و ڕۆژههڵاتی كوردستان كوژراون.
هاوکات لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئێران و ئەمریکا تا ئێستا 551 هاوڵاتی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە کە 236 کەسیان منداڵ بوون.