سەرۆکى پەرلەمانى ئێران لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەى باسیلەوەکردووە: هۆشداریی دەدەینە هێزەکانی ئەمریکا، ئێستا هێزەکانى ئێمە چاوهڕێی هاتنی سەربازانی ئەمریکان تا سزایان بدەن، هەروەها سزای هاوبەشە هەرێمیەکانیشیان بدهن.
ئاماژەی بە پڕۆژە ١٥ خاڵییەکەی واشنتۆن بۆ ئاشتی کرد و گوتویەتى: ئەمریکا دەیەوێت ئەو دەستکەوتانەی لە شەڕدا بەدەستی نەهێناون، لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بەدەستیان بهێنێت.
ئەم پەیامەى محەمەد باقر قالیباف لە کاتێکدایە، بەیانى ئەمرۆ میدیاکانی ئیسرائیل دەنگۆی کوژرانی سەرۆکى پەرلەمانى ئێرانیان بڵاو کردەوە.