ڕاستەوخۆ

سوپاسالاری پاکستان بە پەیامێکی ئەمریکاوە لە ئێرانە

reset font size increase font size

لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فێڵد مارشاڵ عاسم مونیر، فەرماندەی گشتیی سوپای پاکستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی گەیشتە تاران و لەلایەن بەرپرسانی سەربازی و سیاسیی ئێرانەوە پێشوازی لێکرا.

ئاژانسی هەواڵی "ئای ئاڕ ئای بی" ئێرانی، ئاشکرای کردووە کە ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە گەیاندنی "پەیامێکی هەستیاری" ئەمریکایە بە تاران، کە تێیدا جەخت لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆى ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆکان کراوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسە ئێرانییەکە، وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، شاری ئیسلام ئاباد میوانداری خولی دووەمی گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکانی نێوان واشنتن و تاران بکات.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترمپ باسی لەوە کرد کە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا "شتێکی گەورە ڕوودەدات" و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند، کە چەند ڕۆژە بە نهێنی و لەڕێگاى پاکستانەوە پەیام لەگەڵ ئەمریکا دەگۆڕنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.