عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێکردووە بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ش دوو تیمی پێكهێناوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعەکان ڕایگه‌یاند، دیدار و گفتوگۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه، به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو تیمی پێكهێناوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، میكانیزمێك ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان، به جۆرێك وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان 10 خاڵ كه‌متر نه‌بێت، بۆ وه‌زاره‌ته گرنگ و سیادییه‌كانیش 15 خاڵ زیاتر بێت، ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانیش دوای پێكهێنانی حكومه‌ت قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییش ئاشكرایكرد، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆببێته‌وه و تاوتوێی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بكه‌ن.