ڕاستەوخۆ

خۆپیشاندانی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئێران بەردەوامە

reset font size increase font size

ناڕەزایەتییە خوێندکارییەکان لە زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە ئێران، لە چوارەم رۆژی خۆیدا بەردەوامە.

ئەمڕۆ لە زانکۆکانی تاران و چەندین شاری دیکەی ئێران، خۆپیشاندانی خوێندکاران بەرفراوانتر و دروشمەکانیان توندتر بوو.

راپۆرتە مەیدانی و دیمەنە بڵاوکراوەکان، ئاماژە بە بەردەوامیی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆکانی تاران، مەشهەد و ئەسفەهان دەکەن، لە زانکۆکانی عیلم و سەنعەت و خاجە نەسیری تاران، پێکدادان لە نێوان خوێندکارانی ناڕازی و هێزەکانی بەسیج روویدا.

هه‌روه‌ها لە زانکۆکانی بەهەشتی، شەریف و ئەلزەهرا، خوێندکاران بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و دروشم دژی رێبەری ئێران، داوای گۆڕانکاریی ریشەییان کرد، لە زانکۆی ئەلزەهرا خوێندکاران دەستیان دایە مانگرتن.

ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسانی زانکۆ، هۆشدارییان داوەتە خوێندکاران کە بەشداریی "کۆبوونەوە نایاساییەکان" نەکەن و باسیان لە دەستوەردانی داواکاری گشتی کردووە لە دۆخی زانکۆکاندا.

ئەم شەپۆلە نوێیەی ناڕەزایەتییەکان کە بە "ڕاپەڕینی سەرتاسەریی خوێندکاران" ناو دەبرێت، روو لە زیادبوونە و خوێندکاران بە دروشمی "تا کۆتایی راوەستاوین" جەخت لە بەردەوامیی چالاکییەکانیان دەکەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.