به به‌شداری سه‌رۆكی به‌شێك له وڵاتان، پێنجه‌مین کۆڕبەندی ساڵانه‌ی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداری كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كات.
كۆڕبه‌نده‌كه‌ی ئه‌مساڵ لەژێر ناوی، بەڕێوەبردنی نادڵنیاییەکان لە نەخشەسازیی سبەیدا، بڕیارە ئه‌مڕۆ هەینی 17ـی نیسانی 2026، ده‌ست پێبكات و سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، دوێنی ئێوارە 16ـی نیسانی 2026، بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌نده‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌نتالیا لە تورکیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لە میانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕبەندەکەدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان، دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت و دۆخی ناوچه‌كه و پرسی دیكه‌ی جێی بایه‌خ تاوتوێ ده‌كه‌ن.
بڕیاره لە کۆڕبەندەکەدا زیاتر لە 40 پانێڵ، دەربارەی پرسی سیاسی و ئابوریی و ژینگەیی و تەکنەلۆژیا پێشکەش بکرێت.