له كاردانهوهی شههیدبوونی غهزاڵ مهولان و هێرشكردنه سهر كهمپهكانی هێزهكانی حزبەکانی ڕۆژههڵاتی کوردستان، كۆمهڵێك نوسهر و ڕۆشنبیری باشوری كوردستان ههڵمهتێكی واژۆ كۆكردنهوهیان دهستپێكردووه و داوادهكهن ههردوو حكومهتی عێراق و ههرێمی كوردستان كۆتایی به هێرشی سهر كهمپهكان بهێنن.
ئهو كهسایهتییانه له ڕاگهیهنراوێكدا دهڵێن، هێرشی بەردەوامیی درۆن و موشکەکانی ئێران دۆخێكی زۆر خراپیان بۆ سەر کەمپەکانی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروستكردووە، بەجۆرێک لە دەرەوەی کەمپەکان و لەبن دار و بێ نهوایەکی ئارام ژیان دەکەن و چەندین کەسیان بوونەتە قوربانی دواهەمینیان شەهید غەزەل مەولان بوو.
ئاماژهیان بهوهشکردووە، ڕێککەوتنی سێ قۆڵی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان، کە دەبوو کەمپەکان لەژێرچاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندابن جێبەجێنەکراوە، داواش دەکەن، حکومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێک بدەن تاوەکو هێرشی سەرکەمپەکان کۆتایی پێبهێنرێت.
دەشڵێن، پێویستە کەمپەکان بخرێنە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ دابینبکرێت، حکومەتی ھەرێمیش کار ئاسانی بۆ ھەموو پەنابەران بکات و وەک ھاوڵاتی باشوری كوردستان ھەموو مافە سەرەتاییەکانی ژیانیان ھەبێت.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە
کەمپەکانی باشور بۆ پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەچاوەڕوانی مەرگدا..
بەپێی سەرجەم بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و مافە مەدەنی و سیاسیەکان، سەرجەمیان بەسەر هاوڵاتیانی خانەخوێ و پەنابەراندا وەک یەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەڵام مەخابن لە دوای شەڕی ئەمریکاو ئیسرائیل و ئێران لە ٢٨ ی ٢ ی ئەمساڵەوە و، هێرشی بەردەوامی درۆن و موشکەکانی ئێران و میلیشیاکانی عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەگشتی و کەمپەکانی هیزەکانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی، کە بەگشتی خەڵکی مەدەنی و ژن و منداڵی تێدایە، دۆخێکی زۆرخراپیان بۆ دروستبووە، بەجۆرێک لە دەرەوەی کەمپەکان و لەبن دارو بێ نوایەکی ئارام ژیان دەکەن و چەند کەسیان بوونەتە قوربانی دواهەمینیان شەهید (غەزەل مەولان) بوو.
ڕێککەوتنی سێ قۆڵی ئیران-عێراق- هەرێمی کوردستانیش، کە دەبوو کەمپەکان لەژێرچاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندابن ئەوەش جێبەجێنەکراوەو کەمپەکان و دانیشتوانەکانی لە پێداویستی سەرەتایی ژیان و ئارامی تەواو بێبەشن.
ئەمە سەرباری فشاری بەردەوامی هێزە ئەمنییەکان و بوونی دەیان ڕێگری تابتوانن وەک هاووڵاتییەکی هەرێم دەستیان بەشوێنی نیشتەجێبوون و کاردا بگات، هێندەی تر ژیانیان سەخت بووەو پێویستیان بەهانا چوونی خێرا هەیە.
بۆیە ئێمە، کە لە خوارەوە واژۆمان کرددوە، سەرباری ئیدانەی هێرشەکان و ڕەفتاری ئەو نەخۆشخانانەی دووەر لەپیشەیی و مرۆیی ڕەفتاریان کردووە، داوا دەکەین:
١ - حکومەتی عێراق و هەرێم هەموو هەوڵێک بدەن تا هێرشی سەرکەمپەکان و خەڵکی مەدەنی کۆتایی پێبهێنرێت.
٢- کەمپەکان بخرێنە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ دابینبکرێت.
٣- حکومەتی ھەرێم کار ئاسانی بۆ ھەموو پەنابەران بکات و وەک ھاوڵاتی ئێرە ھەموو مافە سەرەتاییەکانیان ھەبێت.
ناوەکان:
١-شوان محمەد
٢- ئاسۆس ھەردی
٣- کارزان فازڵ
٤- شادمان ئەحمەد
٥- سان ساراڤان
٦- ئەبوبەکر ھەڵەدنی
٧- نەھرۆ شەوقی
٨ - د.نەشمیل رسول
٩- تەلار كمال
١٠- شەدە بەشیر- چالاکوان
١١- د. ازاو گوڵێ محمود
١٢- شیرین صبور رۆژنامەنوس
١٣- بەهار موونزیر - چالاکوانی مافەکانی ژنان
١٤- گوڵستان سەعید محمد
١٥- بڕوا ئەسعەد- ڕۆژنامەنووس
١٦- ستارە عارف- ڕۆژنامەنوس
١٧- عەزیز رەوف
١٨- وریا باقر - چالاکوان
١٩- دڵسۆز شفیق زەنگنە - چالاکوان
٢٠- پەروا عەلی حەمە
٢١- د. پەروین نوری عارف
٢١- هانا شوان - رۆژنامەنووس
٢٣- سیروان سەعید -بەریتانیا
٢٤- پەری ئەحمەد حسین - ئەڵمانیا
٢٥- ئاسۆ حسن بکر - ئەڵمانیا
٢٦- خەبات مارف
٢٧- د.چۆمان هەردی، نووسەر
٢٨- حەکیم عەبدوالکریم- چالاکوان
٢٩- زیلان محمد عەبدوالکریم- ڕاگەیاندکار
٣٠- هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد
٣١- د.شێرکۆ حەمەئەمین- مامۆستای زانکۆ
٣٢- هەوراز باباجان- چالاکوانی سیاسی هۆڵەندا
٣٣- د.جەعفەر عەلی، مامۆستای زانکۆ
٣٤- د.سەروەر عەبدولرەحمان - سەرۆکی دامەزراوەی پەی
٣٥- د. احمد امین فتح اللە
٣٦- ئاری حەمە
٣٧- کۆسار عەبدوڵا
٣٨ - د. ڕێبوار سەعید
٣٩- بابان جەعفەر
٤٠- د. کامەران جەلال رەشید
٤١- دانا نوری- پارێزەر
٤٢- خەبات مارف
٤٣- وریا باقر - چالاکوان
٤٤- سەردەشت محمد
٤٥- ابراهیم مجید فرج
٤٦- سنور کەریم- ڕژنامەوان
٤٧- بڕوا ئەسعەد- ڕۆژنامەنووس
٤٨- سنور کەریم
٤٩- پەروا عەلی
٥٠- فەرهاد بەرزنجی
٥١- پەروین حسن صادق-داکۆکیکار
٥٢- هێمن کەریم
٥٣- هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد
٥٤- کەمال رەوف
٥٥- هاوکار عیزەت میکی
٥٦- ڕێزان شێخ دلێر
٥٧- د. یوسف حەمە ساڵح مستەفا
٥٨- فەرهاد بەرزنجی
٥٩- سنور کەریم- رۆژنامەنووس
٦٠- د. نەشمیل رسوڵ
٦١- گوڵستان سەعید محەمەد
٦٢- ئارام حاجی - مافناس و توێژەرـ سلێمانی
٦٣- سەردەشت محمد
٦٤- بابان جەعفەر
٦٥- حەکیم عەبدولکەریم
٦٦- بەیان ئیبراهیم -ڕاگەیاند کار
٦٧- د. جەعفەر عەلی- مامۆستای زانکۆ
٦٨- ئاڵا کەمال
٦٩ -ئارام گاهر - چالاكوان
٧٠- ئارام عەلی - هونەرمەند
٧١- پەروین عزیز- چالاکی مەدەنی
٧٢- سەعید سەنەندەجی- چالاکوانی سیاسی
٧٣- سروە عوسمان- نووسەر و چالاکوان
٧٤- شۆرش خدر- چالاکی سیاسی
٧٥- ئارا رۆژبەیانی مامۆستای یاریدەدەر و چالاکی مەدەنی