ڕاستەوخۆ

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە %20ـی دیکەی کرێی خوێندنی داشکاند

reset font size increase font size

 وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتیان بڕیاری داشکاندنی لە 20%ـی دیکە کرێی خوێندن درا.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە پێناو بەرژەوەندیی دۆخی دارایی هاوڵاتیان و خانەوادەی خوێندکاران، لەسەر بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاردرا بە داشکاندنی کرێی خوێندن بەڕێژەی لە %20 سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە لە %45 بوو.

دەربارەی مەرجی داشکاندن ئاماژە بەوەکراوە، خوێندکار تاوەکو 3ـی ئازاری 2026 تەواوی قیستەکانی بدات ئەوا داشکاندنەکە دەیگرێتەوە.

هاوکات، ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی بەرایی (بەیانییان و ئێواران) و (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی 2025 بۆ 2026 زانکۆ حکومییەکان دەگرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.