بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییەی لە درەنگێکی شەودا هەڵی کوتابووە سەر دوو مزگەوت و تەکیەیەک دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ 21ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەو تۆمەتبارەی کە هەڵی کوتابووە سەر دوو مزگەوت و تەکیەیەک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، دوای بەدواداچوون و ناسینەوەی دەستگیرکرا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ناوبراو هەمان ئەو تۆمەتبارەیە کە پێشتر هەڵسابوو بە شێواندنی گۆڕستانی کریستیانەکان لە قەزای شەقڵاوە و قەزای کۆیە.
دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ئاڕاستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.