رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دوای بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی بەشێک لە كوژراوانی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم 9 هاووڵاتیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستگیر کراون.
رێکخراوەکە ئاشکرایکردووە، ئهو هاووڵاتییه كوردانه لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران، لە شاری ئاودانان دەستگیرکراون.
هاوكات، راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئاشکرای دەکەن، لەدوای ناڕەزایەتییەکان، شەپۆلی دەستگیركردن و بانگهێشتکردنی هاووڵاتیان بۆ ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکان بەردەوامە.
لە رێوەڕەسمی چلەی كوژراوانی شاری ئاودانان، گرژی لە نێوان خەڵک و هێزەکانی حکومەت دروست بوو، لەئەنجامدا هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خەڵک کرد.