دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمانى هەرێم بڵاویکردەوە، سەرجەم ناوەندە دەرمانسازی و پزیشکییەکان ئاگادار دەکەینەوە پێویستە ئەو بەرهەمانەی مامەڵەی پێوەدەکەن فەرمی بن بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی تووند بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە بۆ سەرجەم ناوەندە دەرمانسازی و پزیشکییەکانە لەوانەش دەرمانخانە، کۆگای دەرمان، شوێنی فرۆشتنى پێداویستیی پزیشکی، پێداویستیی تاقیگەیی، پێداویستیی ددانسازی و چاویلکەسازی.
دەشڵێن، پێویستە ئەو بەرهەمانەی مامەڵەی پێوەدەکەن فەرمی بن و لە شوێنی فەرمی هاوردەکرابن و ستیکەری وەزارەتی تەندروستییان پێوەبێت.
باسلەوەشکراوە، بەپێچەوانەوە، لەکاتی سەردانیکردنی تیمەکانمان بۆ ئەو ناوەندانە، لە ئەگەری بوونی هەر بەرهەمێکی نافەرمی و بێ ستیکەر، رێکاری یاسایی تووند بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
ئەوەش هاتووە، ئەم هۆشدارییە بەرهەمەکانی کارگە ناوخۆیی و عێراقیەکانیش دەگرێتەوە و ئەوانیش پێویستە ستیکەریان پێوەبێت.