دژەتیرۆری یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن چه‌ند میدیایه‌كی نزیك له مه‌سرور بارزانییه‌وه دیمه‌نێك بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه دژه‌تیرۆر ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌كه‌كانی ئه‌مریكادا گرتووه، به‌ڵام ئەوە ڕاست نییه.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر/ یه‌كێتی، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دەڵێت، له‌لایه‌ن ئه‌و میدیایانه‌وه دیمەنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازیی بڵاوکراونەتەوە گوایا ئەمانە ئەو چەکانەن لەلایەن ئەمریکاوە نێردراون بۆ ئێران و ئێستا لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستییان بەسەرداگیراوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، تەنیا کەمێک شارەزایی سەربازیی پێویستە تا بزانرێت ئەو چەکانەی لەپشتی ئەو بارهەڵگرانە دەردەکەون، ڕوسین و لەجۆری موشەکی گرادن کە ئەمریکی نین.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەنانەت ئەگەر ئەمریکیش بن، شتێکی ئاساییە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر کە هاوپەیمانێکی بەردەوامی ئەمریکایە لە چوارچێوەی شەڕی دژ بە تیرۆر.