سه‌رۆكی سوریا مه‌رسومی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ نورەدین عیسا وه‌ك پارێزگاری حه‌سه‌كه ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی یەکگرتنەوەی هێزەکان و ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریادا هات.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئانها، بەپێی مەرسومی ژمارە 30 ساڵی 2026 مەرسومی تایبەت بۆ دەستبەکاربوونی (نورەدین ئەحمەد عیسا) وەک پارێزگاری حەسەکە لەلایەن ئەحمەد شەرع سه‌رۆكی كاتی سوریاوه واژۆکراوە.
بەگوێرەی مەرسومەکە بڕیاری دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە لە 12ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه چووەتە بواری جێبەجێکردن، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی سوریادا کوردێک ببێت بە پارێزگاری حەسەکە،
نوردەین عیسا پارێزگاری نوێی حەسەکە وتی، پێویستە بە فیداکارییەوە کاربکەین و هەموو وزەمان بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان تەرخان بکەین.