وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە پرۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای دانا غاز، کە بۆ ماوەی مانگێک بەڕێوە دەچێت، بە هیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی غازی ماڵان نابێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی غاز ٦٤٠ ملیۆن پێ سێجایە، و لە کاتی پرۆسەی چاکسازییدا بڕی بەرهەمهێنان بۆ ٥٢٠ ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە؛
بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕێژەی کەمبوونەوەکە کەمە، هیچ کارکردێکی نەرێنی لەسەر پێدانی غازی ماڵان نابێت.