ڕاستەوخۆ

ڕۆیتەرز: بە چاودێریی ئەمریکا، بەرپرسانی حکومەتی سوریا و حزبوڵای لوبنان لە تورکیا کۆ بوونەوە

reset font size increase font size

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە کە بۆ یەکەمجار لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، بەرپرسانی حکومەتی سوریا و حزبوڵای لوبنانی لە تورکیا کۆبوونەوەیەکی نهێنییان ئەنجام داوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئاژانسەکە، کۆبوونەوەکە لە مانگی ڕابردوودا و بە چاودێریی گەورەبەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکا بەڕێوە چووە، کە تێیدا دوو بەرپرسی دەسەڵاتەکەی ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی سوریا، لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی لوبنانیی نزیک لە حزبوڵا کۆ بوونەتەوە و چەند پرسێکی ئەمنی و سیاسییان تاوتوێ کردووە.

سرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەم دیدارە ڕووبەڕووە پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە بینیوە لەسەر کۆمەڵێک دۆسیەی هاوبەش و هەستیار کە جێگەی بایەخی هەردوولا بوون.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.