عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کرد، لێکۆڵینەوەی بەپەلە سەبارەت بە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی سعودیەدا کە ئاراستەی عێراق کرابوو، کە ئاماژەی بە کردنی هێرشی درۆنی لە خاکی عێراقەوە بۆ سەر دامەزراوە پەترۆڵییەکانی لە ڕیاز و ناوچەی ڕۆژهەڵات کردبوو بکەن.
سەباح نەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە ڕێزگرتن لە دراوسێیەتی باش و ڕێگە نادات خاکی وڵاتەکەی بۆ هیچ هێرشێک بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێنرێت.
حکومەتی عێراق جەختی کردەوە، لە سەر بنەمای ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەر لایەنێک دەگرێتە بەر کە تێوەگلانی لەم ڕووداوەدا بسەلمێنرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعودیە پەیوەندییەکی دۆستانە و بەهێزە و عێراق بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاری هەر هەوڵێک دەبێتەوە، کە ئامانجی تێکدانی ئەم پەیوەندییانە یان تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە بێت.