لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 12ی ئیسرائیلی، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دژیەتی ئیسرائیل بۆ فڕۆشتنی فڕۆکەی F-35 بە تورکیا ڕایگەیاند: "هیچ کەس ناتوانێت پێم بڵێت چی بفرۆشم". هاوکات تورکیای وەک هاوپەیمان و دۆستێکی وەفادار پێناسە کرد.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ نەتانیاهۆ پێی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئەو سەرۆک نەبووایە، ئێستا ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بوو و ئیسرائیل تووشی لەناوچوون دەبووەوە.
دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاند، ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لە ڕێگەی وڵاتانی ناوەندگیرەوە بەردەوامن و ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی داوای ناوەندگیرەکانەوە بڕیاری داوە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران لە 24ی تەممووزەوە ڕابگرێت تا دەرفەتێک بە دیپلۆماسی بدەن.
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا، کە ئەم دەرفەتە زۆر درێژخایەن ناکێشێت و جەختی کردەوە کە ئەگەر دانوستانەکان نەگەنە ئامانج، ئەوا ئەمریکا ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر ڕێکاری سەربازیی زۆر بەهێز.