ئاژانسی هەواڵی "سی ئێن ئێن" بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێکی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاندووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران، خاوەنی جبەخانەیەکی گەورەی مینە دەریاییەکانە و ژمارەیان شەش هەزار مین دەبێت. ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش کردووە، ئەم جبەخانەیە جۆری جیاوازی وەک "مینی لکێنەر و مینی چێنراو" لەخۆدەگرێت، کە مەترسییەکی گەورەن بۆ سەر کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان.
هاوکات سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، تاران دەستیکردووە بە چاندنی ژمارەیەک مین لە گەرووی هورمز، کە گرنگترین ڕێڕەوی وزەیە لە جیهاندا و 20٪ی نەوتی خاوی پێدا تێپەڕ دەبێت.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كانی لێكه‌وته‌ی جه‌نگه‌كه، داخستنی گه‌رووی هورمزه له لایه‌ن ئێرانه‌وه، كه به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌واوه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ین كه‌شتییه بازرگانیی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان، له گه‌رووه‌كه‌وه تێپه‌ڕن.