ڕاستەوخۆ

سوپاسالاری پاکستان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەردانی تارانی کرد

reset font size increase font size

عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان، لە سێیەم سەردانیدا بۆ تاران لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان، و سەرۆکی دانوستانکاری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی مونیر، شکاندنی بنبەستی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن و گەڕاندنەوەیانە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لە سێبەری چڕبوونەوەی فشارە ئابووری و سەربازییەکانی ئەمریکا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە کە سوپاسالاری پاکستان پێش چوونە تاران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجام داوە. جگە لە دۆسیەی دانوستانەکان، گفتوگۆ لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییەی حوسییەکان لە یەمەن بۆ سەر سعودیە و پەیمانی نوێی بەرگریی نێوان پاکستان، تورکیا و سعودیە کراوە.

ماڵپەڕی ئەلحەدەس ئاماژەی بەوە کردووە، عاسم مونیر پێشنیازی کردنەوەی گەرووی هورمزی لە بەرانبەر هەڵگرتنی گەمارۆکان لەلایەن ئەمریکاوە خستووەتە بەردەم بەرپرسانی ئێران.

سوپای پاکستان ئەنجامی کۆبوونەوەکانی بە بەرهەمدار و دڵخۆشکەر وەسف کردووە، بەڵام چاودێرانی سیاسی هۆشداری دەدەن کە تاوەکو فشارەکان و مەرجەکانی هەردوولا جێبەجێ نەکرێن، تەنها ڕۆڵی نێوەندگیریی ئیسلام ئاباد ناتوانێت بنبەستەکە بشکێنێت؛ بە تایبەت کە گرژییەکان ماوەی شەش مانگە بەردەوامن و ئاسۆی ڕێککەوتن ناڕوونە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.